چارەسەر کردنی کێشەی هەولێر و بەغدا لە ئەولەوییەتەکانی ترەمپە

بەشی جیهان- هێربێرت مەک ماستەر دەڵێت چارەسەر کردنی گرفت و کێشەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق یەکێک لە گرینگترین ئەولەوییەتەکانی دەوڵەتی ترمپ و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژەنراڵ هێربێرت مەک ماستەر ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەییی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای کۆنفرانسێکەوە باسی لە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد.

مەک ماستەر دەڵێت: ئێمە لە ساڵی ١٩٩١ و لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنی Operation Provide comfort بووین بە ڕێگرێک لەبەردەم سەدام و کردەوە بێڕوحمانەکانی هەمبەر خەڵکی کوردستان، ئەم ئۆپەراسیۆنە ١٢ ساڵ واتا تا ساڵی ٢٠٠٣ کە سەدام ڕووخا درێژەی پەیدا کرد و ئێستا هەرێمی کوردستان گەشەی سەندووە ئەگەرچی لە ڕوانگەی ئابوورییەوە لاوازە.

زیاتر دەشڵێت: ئێمە هۆگری سەرکەوتنی عێراق و بەهێز بوونی ئەم وڵاتەین. هەروەها پێبەندین بە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانیش.

مەک ماستەر ئاماژەی بەوەش کرد: یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی عێراقی بەهێز ئەوەیە کە بتوانێت گرفت و ململانێی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی چارەسەر بکات و بۆیە بەم بابەتەش پێبەندین.

ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا دەڵێت ئێمە بەوەش پێبەندین کە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هاوکاری بکەین و ببینە نێوەندگێڕێک لەنێوان ڕێبەرانی هەردوو لایەن.

ناوبراو پاشان جەختی لەوە کردەوە چارەسەر کردنی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لە گرینگترین ئەولەوییەتەکانی تیلەرسۆن وەزیری دەرەوە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆک‌کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی پەیمانگەی زانستیی جەیمز تاون

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9333

Your Comment

You are replying to: .
captcha