سەلاحەدین دەمیرتاش زوڵمی لێدەکرێت

بەشی تورکیا- پاش ئەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلان و پارتی کۆماریخوازی گەل دەنگیان هەمبەر بە دۆخی دەمیرتاش هەڵبڕی جێگری سەرۆکی پارلەمانیش وتی: ئەوەی دەرحەق بە دەمیرتاش دەکرێت زوڵمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فیلیز کرستیچی ئوغڵوو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلان دەنگی هەمبەر بە نەگواستنەوەی دەمیرتاش بۆ دادگای دیاربەکر هەڵبڕی و لە گۆڕەپانی پارلەماندا وتی: تا ئێستا ٩٥ دانیشتنی دادگا سەبارەت بە دۆسیەی دەمیرتاش ئەنجام دراوە و لە تێکڕای دانیشتنەکاندا پارێزەرەکانی داوایان کردووە دەمیرتاش بۆخۆی لە دادگا ئامادە بێت و بۆ هەوو جارێکیش داواکەیان ڕەت کراوەتەوە. لە دواهەم کەیسیشدا کە بڕیار بوو دەمیرتاش بڕواتە دادگا و خۆی لەوێ ئامادە ببێت جەندەرمەکانی زیندانی ئەدێرنە بوونەتە ڕێگرێک بۆ ئەو کارە. ئەمە زوڵم و دووچاوەکییێکی ئاشکرایە.

هەر لەمبارەوە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گەلیش پشتیوانیی لە سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە کرد و دەری‌بڕی: نوێنەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان چەندین مانگە چاوەڕوانی هەواڵێکن لە دۆخی هاوسەرۆکی بەدیل گیراویان و هەواڵێکیان لێی نییە.

سەرەڕای ئەمانەش یاشار توزون جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەمبارەوە دەڵێت: ئێمە ٤ جێگری سەرۆک‌پارلەمان لەگەڵ سەرۆکی پارلەمان کۆ دەبینەوە و ئەویش لەگەڵ وەزیرەکانی وڵات و سەرۆک‌وەزیران و دەوڵەت کۆ دەبێتەوە و هەموو جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە ئەوەی دەرحەق بە سەلاحەدین دەمیرتاش دەکرێت زوڵمە و دەبێ بەستێن بۆ ئامادە بوونی لە دادگا بڕەخسێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جومهووریەت

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9328

Your Comment

You are replying to: .
captcha