بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕوسسیا ئەوڕۆ لە کۆبوونەوەی ساڵانە لەگەڵ هەواڵنێران وتی: ئامادەبوون و چالاکیی کۆمپانیای ڕووسنەفت وەگوو گەورەترین کۆمپانیای نەوتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی کورد، عێراق و ڕووسیاشە.
پووتین هەروەها جەختی لەوە کردەوە: هیچ پاساوێک نییە کە پێوەندیمان لەگەڵ کوردەکان پەرەپێنەدەین و هەوڵ دەدەین پێوەندییەکان چڕ بکرێنەوە.
سەرچاوە: ڕۆیتێرز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment