کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا دەستی پێکردووە

بەشی سووریا- سرگەئی شویگر، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ڕای­گەیاند: کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا دەستی پێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سرگەئی شویگر، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ئاماژەی بە فەرمانی ڤیلادیمیر پووتن سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی دا وتی: کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا دەستی پێکردووە.

ناوبراو سەبارەت بەوەی کە کشانەوەی هێزەکان لە سووریا چەندە کاتی پێویستە وتی: ئەو پرسە بەسراوە بە دۆخی شوێنی هێزەکانەوە. یەکەمین گرووپ لە هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا کشاونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە ڕووسیا.

شایانی باسە، ڤیلادیمیر پووتن لە سەردانی بنکەی سەربازیی «حمیمیم»دا فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیای لە سووریا دەرکرد.

سەرچاوە: هەواڵدەریی سپوتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9314

Your Comment

You are replying to: .
captcha