بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی چوارشه‌ممه 13-12-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برۆنۆ ئه‌نتۆنیۆ باسكوینۆ، باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا له عێراق و سیرینا مۆرۆنی، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا به‌رده‌وام بن و زیاتر بره‌ویان پێبدرێت و هه‌موو ئاماده‌یى و هاوكارییێكى خۆى دووپات كرده‌وه و رێز و خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی كه وێڕاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخێكی سه‌خت، له هه‌وڵى پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامدایه.
لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ک باڵیۆزی نوێى وڵاته‌كه‌ى له عێراق لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌موو پشتگیرییێكیشى بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیای به‌رز نرخاند و خواستى هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووریدا ده‌ربڕی. هیوای خواست دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی عێراق به‌ره‌و ئارام بوونه‌وه بڕوات به شێوه‌یێک سه‌رمایه‌دارانی ئیتاڵی بتوانن وه‌به‌رهێنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment