به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کبه‌ر سه‌نجابی وڵامی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ده‌داته‌وه که باسی هه‌بوونی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی کردووه و ده‌ڵێت: گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ بوونی نییه. پێشنوێژی ئایینیی گوندی کویک که هاوکات دێهیاری گونده‌که‌شه پاش بوومه‌له‌رزه له به‌ر ژماره‌ی زۆری کوژراوان که گه‌شتبووه 105 که‌س نه‌یتوانیوه 105 گۆڕ هه‌ڵبکه‌نێت هه‌ر بۆیه‌ش به حه‌فاره له‌و ناوچه‌یه‌دا چه‌ندین گۆڕی بنه‌ماڵه‌ییان دروست کردووه و گۆڕه‌کانیان به بلۆک جیا کردووه‌ته‌وه و ته‌رمه‌کانیان تێیدا ناشتووه.
سه‌نجابی وتیشی: دانیشتووانی گونده‌که مه‌زهه‌بی سوننه‌ی شافیعییان هه‌یه و به گوێره‌ی ڕێسا و بنه‌مای ئایینیی خۆیان ڕێوڕه‌سمی ناشتنیان ئه‌نجام داوه.
مامۆستا ئازادی که پێشنوێژی کویکییهکانه وتی ئێمه نوێژی مردوومان بۆ قوربانییه‌کان کردووه و 36 که‌سیان خزمی پله دوو و سێ خۆم بوون. ئه‌وه‌ش که ده‌ڵێن گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ هه‌ڵه‌یه.
قائمقامی سهرپێڵزهها زیادی ده‌کات: من بۆ خۆم سه‌ردانی ناوچه‌که‌م کردووه و گۆڕستانهکهمش بینیوه. دانیشتوانی گونده‌که ده‌ڵێن شه‌وی بوومه‌له‌رزه‌که که‌س نه‌هات جه‌وازی ناشتنی قوربانییه‌کان ده‌ر بکات هه‌ر بۆیه‌ش ناونیشانی هه‌ر ته‌رمێک له ته‌نیشت گۆڕه‌که‌ی تۆمار کراوه و پاسگه‌ی ئینتیزامیی ناوچه‌که ڕه‌شنووسێکی له‌و باره‌یه‌وه تۆمار کردووه. دیاره له کاتی ناشتنی مردووه‌کاندا پاسگه‌ی ئینتیزامی و مامۆستای گونده‌که که دێهیاری کویکیشه به‌شدار بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment