به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕووسیا تووده‌ی، ته‌نێکی گه‌وره‌ی نامۆ که له کۆمهڵهیێکیتری خۆره‌وه هاتوووه له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین ته‌له‌سکۆپی جیهانه‌وه پشکنینی بۆ کراوه و مه‌به‌ست لێ دۆزینه‌وه‌ی هێماکانی ته‌کنۆلۆژیای بوونه‌وه‌ری گه‌ردوونییه تێیدا.
ته‌له‌سکۆپی گرین بانک پشکنینی بۆ ئه‌و ته‌نه نامۆیه کردوووه که به خێرایی به ناو سیسته‌می کۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌که‌ماندا تێپه‌ڕیوه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری بوونه‌وه‌ری گه‌ردوونی تێیدا.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه چاودێری کردنی ئه‌و ته‌نه نامۆیه ده‌ستی پێکردوووه و له‌لایه‌ن پڕۆژه‌ی لیسن برهیكسروهوه ئه‌نجام ده‌درێت که پرۆگرامێکی گه‌ردوونناسیی جیهانییه و له گه‌ڕاندایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی شارستانیتر له گه‌ردووندا.
ئه‌م ته‌نه شێوه‌ی جگه‌ره‌ی وه‌رگرتوووه و یه‌که‌م جار له‌لایه‌ن توێژه‌رانی ته‌له‌سکۆپی پان ستارسهوه له مانگی ئه‌کته‌وبر له هاوایی بینراوه.
شایانی باسه؛ پێشبینی زۆر ده‌کرێت ته‌نێکی سروشتی بێت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر نامۆیه هه‌ر بۆیه ئێمه حه‌ز ده‌که‌ین پشکنینی بۆ بکه‌ین و بزانین هیچ هێما و نیشانه‌یێکی ده‌ستکردی تێدا ده‌دۆزینه‌وه؟ وه‌کوو شه‌پۆلی ڕادیۆیی "ئاڤی لۆیب پرۆفیسۆری گه‌ردوونناسی له زانکۆی هارڤارد و ڕاوێژکاری پرۆژه‌ی لیسن برهیکسرو به گاردیانی ڕاگه‌یاندوووه.
هه‌مان پرۆفیسۆر ده‌شڵێت: "هه‌ر هێمایێکی ده‌ستکردی تێدا بدۆزینه‌وه یه‌کسه‌ر ده‌زانین که ئه‌وه هێمایێکی سروشتی نییه".
ئه‌م ته‌له‌سکۆپه گه‌وره‌یه له ڕۆژئاوای ویلایه‌تی ڤێرجینیا جێگیر کراوه و له ڕێگه‌ی چوار باندی جیاوازی گواستنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ڕادیۆیییه‌وه گوێ له شه‌پۆله ڕادیۆییه‌کان ده‌گیرێت که له‌م ته‌نه نامۆیه‌وه ده‌نێردرێت و ناو نراوه ئۆومواموا.
ئه‌م ته‌لیسکۆپه گه‌وره‌یه ده‌توانێت هێمای بچووکی وه‌کوو شه‌پۆلی مۆبایل وه‌ربگرێت. ئۆومواموا (ته‌نه نامۆکه) شوێنی له گه‌ردووندا دوو ئه‌وه‌نده‌ی دووری له خۆره‌وه له زه‌وی دوورتره.
ئه‌م ته‌نه گه‌ردوونییه درێژییه‌که‌ی 400 مه‌تره که 10 ئه‌وه‌نده‌ی پانیه‌که‌یه‌تی و له سه‌ره‌تادا زۆربه‌ی گه‌ردوونناسه‌کان پێیان وابوو یه‌كێکه له هه‌ساره‌کانی نێوان کۆمه‌ڵه خۆره‌کان به‌ڵام له پێشتردا ته‌نی گه‌ردوونی له‌م شێوه‌یه نه‌بینراوه.
پڕۆژه‌ی لیسن برهیکسرو له‌لایه‌ن گه‌وره زانای بواری فیزیا "ستیفن هۆکینگ"ه‌وه له ساڵی 2015ه‌وه دامه‌زراوه و له‌لایه‌ن بلیۆنهری ڕووسی "یوری میلنه‌ر"ه‌وه پاڵپشتیی دارایی ده‌کرێت. ئامانجیش لێی گوێگرتنه له‌و شه‌پۆله ڕادیۆییانه‌ی که له شارستانییه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌که‌مانه‌وه دێن.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment