بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، رای­گەیاند: دەبێت ئەمریکیەکان ناوچەکە بەجێ بهێڵن، ئەگەر پێیانخۆش بێت یان نا. هیچ هۆکارێک بۆ هەبوونی ئەمریکا لەم ناوچەیەدا نییە. ئەم ناوچەیە هی خەڵکی خۆیەتی.
راوێژکارەکەی ئایەتوڵڵا خامەنەیی دەشڵێت: ئەمریکییەکان لە رێگەی هێزەوە دەیانەوێت خۆیان لە ناوچەکەدا بسەپێنن و هەوڵی ئەوەش دەدەن کێشە و بێسەروبەریی لە عێراق و سووریادا دروست بکەن، بەتایبەتی لە رەققە.
ویلایەتی زیادی کرد: حکوومەت و خەڵکی سووریا و یارمەتیدەرەکانیان، ئەمریکییەکان لەو ناوچانە دەکەنە دەرەوە کە لە سووریادا کۆنترۆڵیان کردوون.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی تیشکی خستە سەر رۆڵی ئێران لە عێراق و سووریادا و گوتی "ئێران لە عێراق و سووریادا هەیە و رۆڵێکی راوێژکاریش دەگێڕێت، بەڵام ئەوەش لەسەر داوای حکوومەتی ئەو وڵاتانەیە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment