ئه‌مریکا هیوای به‌ ده‌ستپێکی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: چه‌ندین گفتوگۆ له‌ نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازیی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراق ئه‌نجام دراوه‌ و ئه‌مریکاش هیوای به‌ ده‌ستپێکی گفتوگۆی خێرای نێوان هه‌ر دوو حکوومه‌ت هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا شه‌وی ڕابردوو به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مریکا گفتوگۆی زۆری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق و کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر دانووستانی نێوان دوو لایه‌ن کردوووه‌. ئه‌مریکا پێوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو لا هه‌یه‌. حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسێکی باڵای عێراقی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دیداری کردوووه‌.

ناوبراو زیادی کرد: گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌ و ئێمه‌ش هه‌م به‌غدا و هه‌م هه‌ولێرمان بانگهێشت کردوووه‌ بۆ دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دیالۆگی باشتر. دانووستانی سه‌ربازیی نێوان دوو لایه‌ن ئه‌نجام دراوه‌ به‌ڵام هیوای ئه‌وه‌شمان هه‌یه‌ به‌م زووانه‌ گفتوگۆی نێوان هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام ببێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9294

Your Comment

You are replying to: .
captcha