بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژەی کردووە: لە ڕێگای هەڵمەتێکی گەورە و بەربڵاوی هەواڵگرییەوە یەکێک لە گەوررەترین تۆڕ و کارگەکانی چاپی پارەی ساختە لەلایەن سەربازانی ونی ئیمام زەمانەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای کرماشان ناسراونەتەوە و بە هەماهەنگیی دەزگای دادوەری تێکشکێندراون.
هەروەها هاتووە: لە حەشارگەی باندەکەدا ڕێژەیێکی زۆری پارەی ساختە و ئامێر و مەکینەی تایبەت بە چاپ و کاقەزی تایبەتی پارە دۆزراوەتەوە و ئەمەش نیشان لە پیشەیی بوونی باندەکەیە.
باس لەوەش کراوە: لێکۆڵینەوەی سەرەتایی نیشاندەری ئەوەیە کە تەنانەت لە یەک ساڵی ڕابردوودا دەیان ملیار ڕیاڵ پارەی ساختە لەلایەن ئەم باندەوە ڕژاوەتە ناو بازار و بڵاو کراوەتەوە و لەلایەن گرووپە نابەکارەکانەوە بەکارهاتووە.
لە کۆتاییشدا ئاشکرا کراوە: پاش ناسینەوەی چەند کەسێک لە ئەندامانی ئەم باندە ساختەکارە کاری هەواڵگری و مەیدانی درێژەی پێدراوە تاوەکوو سەرچاوە و سەرپەلە سەرەکییەکانیش ڕێک لە کاتی ئەنجام دانی تاوان هێرشیان کراوەتە سەر و دەستگیر کراون.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment