سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کۆسرەت ڕەسووڵی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ئاڵمانیا سەردانی کۆسرەت ڕەسووڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمانیا سەردانی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد کە ماوەیێکی بۆ چارەسەری پزیشکی لەو وڵاتەدایە.

کۆسرەت ڕەسووڵ مانگی ڕابردووی زایینی بەهۆی کێشەی تەندرووتییەوە لە نەخۆشخانەی فارووقی سلێمانی کاری نەشتەرگەریی بۆ کرا و پاشان بۆ درێژەدان بە دەرمان چووە نەخۆشخانەیێکی بەرلینی پێتەختی ئاڵمانیا.

شیاوی ئاماژەیە پێشتر لەمەش چەندین کەسایەتیی هەرێمی کوردستان لەوان نێچیروان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت سەردانی کۆسرەت ڕەسووڵیان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9281

Your Comment

You are replying to: .
captcha