مەرجی دیداری عەبادی لەگەڵ کوردەکان هەڵوەشاندنەوەی فەرمیی دەرەنجامی گشت‌پرسییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕای‌گەیاند مەرجی گفتوگۆ و دیداری نێوان عەبادی و کوردەکانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی فەرمیی دەرەنجاەکانی گشت‌پرسیی هەرێمی کوردستانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عەلاق نوێنەری دەوڵەتی یاسا کە کەسایەتییێکی نزیک بە حەیدەر عەبادی سەرۆک‌وەزیرانی عێراقە دەڵێت: کوردەکان پێداگرن لەسەر دیدار لەگەڵ عەبادی و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان، بەڵام بۆ وەدیهاتنی ئەم داواکارییە دەبێ بە فەرمی هەموو دەرەنجامێکی گشت‌پرسیی هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان هەڵوەشێننەوە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە تەنانەت ئامادە بوونی وەفدی کورد لە بەغداش تەنیا بەو مەرجەیە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9278

Your Comment

You are replying to: .
captcha