لامەرکەزی لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بوەتە خواستێکی گشتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى جەخت دەکاتەوە لامەرکەزی لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بوەتە خواستێکی گشتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ڕایدەگەیێنێت: لامه‌ركه‌زى ‌و کێشەكانى نێوان حکوومەتی هەرێم‌ و حکوومەتی فیدراڵی پێویستییان بە ڕێوشوێن‌ و چارەسەری ورد و ژیرانەیە.

ناوبراو ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت هەمووان پشتیوانیی ڕێککەوتن بکەین لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان ‌و دابین کردنی مووچەی مووچەخۆران ‌و ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییان.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوه‌، کێشەكانى نێوان حکوومەتی هەرێم‌ و حکوومەتی فیدراڵی پێویستییان بەڕێوشوێن ‌و چارەسەری ورد و ژیرانەیە، هەوڵەکانیش دەبێت بەو ئاقارە بەردەوام بن ‌و هەمووان پشتیوانیی ڕێککەوتن بکەین لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان ‌و دابین کردنی مووچەی مووچەخۆران ‌و ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 927

Your Comment

You are replying to: .
captcha