هەرێم دەیەوێت بە گفتوگۆ مادەی 140 لەگەڵ عێراق یەكلا بكاتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هەرێمی كوردستان دەیەوێت لە رێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ عێراق كێشەی مادەی 140 چارەسەر بكات، كە چەند ساڵێكە بە هەڵواسراوی لە نێوانیان بمێنێتەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نەسرەدین سندی، سەرۆكی دەستەی ناوچە دابڕێنراوەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای­گەیاندووە كە هەولێر دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكات، بۆ ئەوەی كێشەی مادەی 140 چارەسەر بكات.

نەسرەدین سندی ڕاشی­گەیاندووە: هەرێمی كوردستان دەیەوێت بە چارەسەركردنی كێشەكانی مادەی 140 هەموو كێشەكانی ناوچە دابڕێنراوەكان چارەسەر بكات ‌و كۆتایی بە ئاڵۆزییەكانی ئەو ناوچانە بهێنێت.

ئەو بەرپرسەی هەرێمی كوردستان بە پێویستی دەزانێت، هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكانی مادەی 140 دەبێت پەنا دەستووری عێراق بەرن ‌و لەو رێگەیەوە كێشەكان چارەسەر بكەن.

مادەی 140 مادەیێکی دەستووری عێراقە كە ئەو مادەیە تایبەتە بەو ناوچانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا كێشەی لەسەر هەیە و چەند ساڵێكە بەهۆی ئەو مادەوە كێشە لە نێوان هەر دوو لا هەیە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9258

Your Comment

You are replying to: .
captcha