قوتابیانی کوردستانی پله‌ی سێهه‌می مێهره‌جانی خاره‌زمییان مسۆگه‌ر کرد

به‌شی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد قوتابیانی پارێزگا له‌ مێهره‌جانی جه‌وانی خاڕه‌زمی پله‌ی سێهه‌میان مسۆگه‌ر کردووه‌ و وتیشی: قوتابیانی پارێزگا دوو پله‌ی دووهه‌م و یه‌ک پله‌ی سێهه‌میان وه‌ده‌ست هێناوه‌ و دره‌وشاونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌شید قوربانی له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران وتی: به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ ده‌ره‌نجامی به‌رنامه‌داڕێژی و هه‌وڵی هاوکاران و پشتیوانیی ئیداره‌یی توانیی پاش پارێزگاکانی کرمان و تاران به‌ 3 به‌رهه‌می هه‌ڵبژارده‌ و پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی به‌ پێنج هه‌ڵبژارده‌وه‌ توانیی دوو پله‌ی دووهه‌م و یه‌ک پله‌ی سێهه‌م مسۆگه‌ر بکات و به‌ گشتی پله‌ی سێهه‌می پارێزگاکان وه‌ده‌ست بێنێت.

باسی له‌وه‌ش کرد: مێهره‌جانی خاره‌زمی به‌ ناوبانگترین میهره‌جانی قوتابیانی ئێرانه‌ و به‌ گشتی 30 به‌رهه‌می زانستی له‌ مێهره‌جانه‌که‌دا هه‌ڵبژێردراون.

له‌م ڕکابه‌رییه‌ زانستیانه‌دا محه‌مه‌د قاسمی له‌ دێولان ئامێری خۆکاری چاندنی تۆوی خه‌یاری دیزاین کردووه‌ و پله‌ی دووهه‌می وه‌ده‌ست هێناوه‌، محه‌مه‌د سرووش خانچه‌ سپێهر له‌ ناحیه‌ی یه‌کی سنه‌ به‌ستێنه‌ فه‌رهه‌نگی و ئایینییه‌کانی پارێزگای کوردستان توانیی پله‌ی دووهه‌م مسۆگه‌ر بکات و فه‌رشید عه‌لیمورادی له‌ کامیران پێوه‌ندیی نێوان لایه‌لایه‌ و پێکهاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا تاوتوێ کردووه‌ و له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا پله‌ی سێهه‌می وه‌ده‌ست هێناوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9254

Your Comment

You are replying to: .
captcha