بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەمڕۆ مەی پەیوەندییێكی تەلەفۆنیی لەگەڵ بارزانی ئەنجام دا، ئەوەش بەپێی بەیاننامەیێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرنی بەریتانیا.
بەپێی بەیاننامەكە مەی لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا مەسەلەكانی ریفراندۆم و پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا و شەڕی دژی تیرۆریزمیان تاوتوێ كردوووە.
سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم، مەی دووپاتی كردۆتەوە وڵاتەكەی رێز دەگرێت لە یەكپارچەیی و یەكێتیی خاكی عێراق. هەروەها پێشوازیی كردووە لە ددانپێدانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق كە عێراق یەكپارچەیە و ناكرێت دابەش بكرێت. هەروەها مەی جەختی كردۆتەوە كە بە بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە ناسنامە و مافەكانی گەلی كورد بەپێی دەستووری عێراق.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هەردوولا كۆك بوون لە سەر گرنگی دیالۆگ و دانوستان بۆ گەیشتن بە رێكەوتنێك سەبارەت بە دەسەڵاتی حكووموتی ناوەندی و بەڕێوەردنی هاوبەشی دەروازە سنوورییەكان و دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان بۆ فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی. هەردوو ڕایانگەیاندووە بە هیوان لەو بارەوە بەزوویی پێشكەوتن بەدەست بهێنن" لە بەشێك لەبەیاننامەكەدا هاتووە.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی كردوووە بە پشتیوانی بەردەوامیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و گەلی كورد لەچوارچێوەی عێراقێكی یەكگرتوودا، هاوكات هانی حكوومەتی هەرێمی داوە بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی چاكسازی لە سێكتەرەكانی سیاسی و ئابووری و ئەمنیدا بۆ بەهێزكردنی دامەزراوەكانی كوردستان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە خەڵكی كوردستان.
سەبارەت بە شەڕی دژی تیرۆریزم، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە پشتیوانیی بەریتانیا ئەویش لەپێناوی پاراستنی هەردوو گەلی كورد و گەلی بەریتانیا.
دواجار تێرێزا مەی ڕایگەیاندووە كە " خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر لەماوەیێكی نزیكدا نێچیرڤان بارزانی لە لەندەن ببینێت بۆ تاوتوێكردنی زیاتری ئەو مەسەلانە."
Your Comment