تێرێزا مەی بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی دەكات سەردانی بەریتانیا بكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تێرێزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات سەردانی بەریتانیا بكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەمڕۆ مەی پەیوەندییێكی تەلەفۆنیی لەگەڵ بارزانی ئەنجام دا، ئەوەش بەپێی بەیاننامەیێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرنی بەریتانیا.

بەپێی بەیاننامەكە مەی لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا مەسەلەكانی ریفراندۆم و پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا و شەڕی دژی تیرۆریزمیان تاوتوێ كردوووە.

سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم، مەی دووپاتی كردۆتەوە وڵاتەكەی رێز دەگرێت لە یەكپارچەیی و یەكێتیی خاكی عێراق. هەروەها پێشوازیی كردووە لە ددان‌پێدانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق كە عێراق یەكپارچەیە و ناكرێت دابەش بكرێت. هەروەها مەی جەختی كردۆتەوە كە بە بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە ناسنامە و مافەكانی گەلی كورد بەپێی دەستووری عێراق.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هەردوولا كۆك بوون لە سەر گرنگی دیالۆگ و دانوستان بۆ گەیشتن بە رێكەوتنێك سەبارەت بە دەسەڵاتی حكووموتی ناوەندی و بەڕێوەردنی هاوبەشی دەروازە سنوورییەكان و دەست‌پێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان بۆ فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی. هەردوو ڕایان‌گەیاندووە بە هیوان لەو بارەوە بەزوویی پێشكەوتن بەدەست بهێنن" لە بەشێك لەبەیاننامەكەدا هاتووە.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی كردوووە بە پشتیوانی بەردەوامیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و گەلی كورد لەچوارچێوەی عێراقێكی یەكگرتوودا، هاوكات هانی حكوومەتی هەرێمی داوە بەردەوام بێت لە ئەنجام‌دانی چاكسازی لە سێكتەرەكانی سیاسی و ئابووری و ئەمنیدا بۆ بەهێزكردنی دامەزراوەكانی كوردستان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە خەڵكی كوردستان.

سەبارەت بە شەڕی دژی تیرۆریزم، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامی‌دان بە پشتیوانیی بەریتانیا ئەویش لەپێناوی پاراستنی هەردوو گەلی كورد و گەلی بەریتانیا.

دواجار تێرێزا مەی ڕای‌گەیاندووە كە " خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر لەماوەیێكی نزیكدا نێچیرڤان بارزانی لە لەندەن ببینێت بۆ تاوتوێ‌كردنی زیاتری ئەو مەسەلانە."

News Code 9236

Your Comment

You are replying to: .
captcha