سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەخت لە ڕیشەکێش کردنی تیرۆر لە عێراق دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ كۆشكى سه‌لام له‌به‌غدا سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومەنی نوێنه‌رانی عێراق كۆ بوونه‌وه‌ و بابه‌تى ریشه‌كێش كردنى تیرۆر و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو تاوتوێ كران.

کوردپرێس:

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق و محمد حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكانی وڵات تاوتوێكران، جەختیش کرایەوە لەگرنگیی بەھێزکردنی هەوڵە ئەمنییەكان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ریشەکێش کردنی پاشماوەکانی تیرۆر و رێگریكردن لە هەر هەوڵێک کە بیەوێت ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتیان تێکبدات، هاوكات دووپاتیشكرایەوە لە پشتیوانیکردن لە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئایندە، بۆ ئەو مەبەستە ھەردوو سەرۆک ھاوڕابوون کە گرنگە ئامادەكارییەكانی سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژادنەکانی ئایندە زامن بکرێت، ھاوکات بەگرنگییەوە پێداگری کرا لە ئەنجامدانی ھەڵبژادنەکان بە شێوەیەکی پاكو بێگەرد دوور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ لە سەرجەم قۆناغەكانی پرۆسەکەدا.

لە كۆتاییدا هەردوو سەرۆك دۆخی ئابووری و تەندروستی وڵاتییان تاوتوێكرد، و بەگرنگیان زانی هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییە ئابوورییەكان بگیرێتەبەر، ھەروەھا جەختیانکردەوە لە تێپەراندنی بودجەی گشتی لەسەر بنەمای پاراستنی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان دوور لە ململانێ سیاسییەكان و بێ جیاوازی و پشتیوانیکردن لە چین و توێژی هەژاران و کەمدەرامەتەکان.

News Code 923

Your Comment

You are replying to: .
captcha