به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی بی بی سی نووسیویه‌تی: مه‌راسیمێک بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی دوو هاووڵاتیی گه‌نجی به‌ریتانی به‌ڕێوه چوو که له شه‌ڕی دژ به داعش له سووریا گیانی خۆیان له‌ده‌ست دابوو. ئه‌و دوو هاووڵاتییه به‌ریتانییه به بێ ئه‌وه‌ی مه‌شقی سه‌ربازییان پێ کرابێت پێوه‌ندییان به هێزی کوردی سووریاوه کردبوو و له شه‌ڕی دژ به داعشدا گیانی خۆیان له‌ده‌ست دابوو.
به‌پێی ئاماره‌کان تا ئێستا 7 هاووڵاتیی به‌ریتانی که به مه‌به‌ستی هاوکاری کردنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ناسراو به YPG له شه‌ڕی دژ به داعشدا چوونه‌ته سووریا گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه.
ماڵپه‌ڕی بی بی سی زیادی کردووه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا که پێشتریش له‌سه‌ر چوونی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته بۆ سووریا هۆشداری دابوو هێشتاکه‌ش سه‌باره‌ت به چوونی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته بۆ سووریا هۆشدار ده‌دات.
به‌و پێیه‌ش مومکینه ئه‌و هاووڵاتییه به‌ریتانییانه‌ی پێوه‌ندییان به هێزه کورده‌کانی سووریاوه کردووه کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان بۆ بکرێت.
پاش ده‌ستپێکی هێرشی داعش بۆ کۆبانێ، کورده‌کانی سووریا له ڕێگای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستیان کرد به ڕاکێشانی هاووڵاتییانی وڵاتانی ڕۆژئاوا. به گوێره‌ی به‌راوردی هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی ئه‌ورووپی تا ئێستا نزیک به 400 هاووڵاتیی وڵاتانی ڕۆژئاوا ته‌ڤلی YPG بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment