بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک كۆمارى ئێران، رۆژی یەكشەممە بودجەی پێشنیازكراوی حكوومەتەكەی بۆ ساڵی داھاتوو رادەستی پەرلەمانی ئێران كرد و تێيدا بودجەی ناوەندە سەربازیییەكان بۆ زیاتر لە 400 تریلیۆن ریاڵ، بەرزكراوەتەوە كە تایبەت دەبێت بە ناوەندە سەربازییەكان و پشکی سوپای پاسداران لەو بودجەیەدا 267.366.971 ڕیاڵە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو 197.355.264 زیادی کردووە.
هەروەها بودجەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران 97.080.866ملیۆن پێشنیار کراوە کە لە چاو ساڵی 96، 260.433.597 زیادی کردووە.
بودجەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانیش 16.975.219 ملیۆن ڕیاڵ پێشنیار کراوە کە ئەو ڕێژەیەش لە چاو ساڵی 96، 15.077.904 ملیۆن ڕیاڵ زیادی کردووە.
هەروەها بودجەی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان 44.971.355 ملیۆن ڕیاڵ پێشنیار کراوە کە ئەم ڕێژەیەش لە چاو ساڵی ڕابردوو 29.716.079 ملیۆن ڕیاڵ زیادی کردووە.
شایانی باسە بودجەی بەسیجی 20 ملیۆنی 11.804.843 ملیۆن ڕیاڵ پێشنیار کراوە کە لە چاو ساڵی پێشووەوە 812.663 ملیۆن ڕیاڵ دابەزیوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment