پووتن: هه‌نگاونان دژی گفتوگۆی فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل ده‌رئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت

به‌شی ئێران/کوردی- سه‌رۆکی ڕووسیا ڕای­گه‌یاند: هه‌ر هه‌نگاوێکی پێشوه‌خته‌ بۆ به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان ئیسرائیل - فه‌ڵه‌ستین، ده‌رئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ­کۆماری تورکیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، ڤلادیمیر پووتن ڕای ­گه‌یاند: "پێمان وایه‌ هه‌ر هه‌نگاوێک ببێته‌ هۆی به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجامی گفتوگۆ له ‌نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل ده‌رئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت، هاوکار نابێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌".

له‌باره‌ی بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ناساندنی قودس وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل، پووتن ده‌ڵێت "ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ هه‌نگاوی له‌م جۆره‌ نه‌ک هاوکار نابێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆخه‌که‌، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ململانێکانیش ده‌دات".

وته‌کانی سه‌رۆکی ڕووسیا له‌ کاتێکدایه که‌ ڕۆژی 6ی دیسێمبێری 2017 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڕیاری دا به‌ فه‌رمی قودس وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێت و باڵیۆزی وڵاته‌که‌ی له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ ئه‌و شاره‌.

پووتن ئه‌و قسانه‌ی له‌ ته‌نیشت ئه‌ردۆغان کرد له ‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره‌. تورکیا به‌ توندی دژی بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکایه‌ له‌باره‌ی قودس و ده‌ڵێت، هه‌موو رێگه‌یێک ده‌گرێته‌ به‌ر دژی ئه‌و بڕیاره‌، ئه‌گه‌ر پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌کانیشی بێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.

ڤلادیمیر پووتن پێش سه‌ردانی بۆ ئه‌نقه‌ره‌، سه‌ردانێکی له‌ ناکاوی بۆ سووریا و دواتر سه‌ردانێکی ڕاگه‌یێندراوی بۆ میسر ئه‌نجام دا، که‌ له‌وه‌ی دووه‌میاندا پرسی قودس یه‌کێک له‌ مژاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کۆبوونه‌وه‌کانی پووتن بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9211

Your Comment

You are replying to: .
captcha