بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادستێنی ئەستەموڵ لە دۆسیەی ئەحمەد ئاڵتان، مەهمەت ئاڵتان و نازلی ئیلیجەک داوای کردووە ئەو سێ ڕۆژنامەوانە کە حکوومەتی تورکیا وەکوو باڵی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی گولەن یان خود ڕێکخراوی تیرۆریستیی گولەن (FETO) پێناسەیان دەکات بە دوو جار زیندانی تاهەتایی سزا بدرێن.
وەک ئاماژەی پێکراوە دوو تۆمەتی "هەوڵ بۆ ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ئەرکەکانی پارلەمان یان یەکسەر لەناو بردنی پارلەمان" و "هەوڵ بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی کۆماریی تورکیا یان ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ئەرکەکانی حکوومەت" خراوەتە پاڵ ئەو سێ کەسە.
لە دەقی سزاخوازییەکەی دادستێندا ژمارەیێک وتاری ئەحمەد ئاڵتان هاتوون و باس لەوە کراوە ئامانجی ئەو وتارانە "ئامادە کردنی خەڵک بۆ کوودەتا و ناساندنی سەرۆککۆمار وەکوو کەسایەتییێکی دکتاتۆرە کە بەم زووانەش لەسەر دەسەڵات نامێنێت.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە ئیلیجەک لە ساڵی ١٩٧٨ پشتیوانی ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی بووە.
سەرچاوە: حوڕیەت
کۆدی هەاوڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment