سوپای دیموکراتیکی سووریا و سوپای عێراق ژووری هاوبەش دادەمەزرێنن

بەشی سووریا- سوپای دیموکراتیکی سووریا و سوپای عێراق ڕێککەوتوون کە بە مەبەستی هاوئاهەنگی و هاوکاری بۆ پاراستنی ئەمنییەتی عێراق و سووریا لە ناوچەی دەیرەزوور ناوەندێکی هاوبەش دابمەزرێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای دیموکراتیکی سووریا و سوپای عێراق ڕێککەوتوون کە بە مەبەستی هاوئاهەنگی و هاوکاری لەسنووری نێوان عێراق و سووریا لە ناوچەی دەیرەزوور ناوەندێکی هاوبەش دابمەزرێنن.

بەرپرسانی سوپای دیموکراتیکی سووریا و سوپای عێراق لەگەڵ یەک دیداریان هەبوو و سەبارەت بە ئەمنیەتی عێراق و سووریا گفتوگۆیان کردووە و ڕێککەوتوون کە بۆ پاراستن و دابین کردنی ئەمنییەتی سنوورەکان ناوەندێکی هەواڵگری دابمەزرێنن.

فەریق قاسم محەمەد ساڵح فەرماندەی هێزەکانی جزیرەی عێراق لەگەڵ جێگرەکەی فەریق عەبدولحسێن بە نوێنەرایەتیی سوپای عێراقەوە و حەسەن قامیشلو و ئەنگیزک خەلیل فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە بە نوێنەرایەتیی سوپای دیموکراتیکی سووریاوە لەو دانووستانەدا ئامادە بوون.

هەر دوو لایەنەکە سەبارەت بە نزیک بوونی کۆتایی هاتنی داعش و پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەکان گفتوگۆیان کرد. بەرپرسانی سوپای دیموکراتیکی سووریا و سوپای عێراق سەرکەوتن بەسەر داعشیان لە یەکتر پیرۆزبایی کرد.

سەرچاوە: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9195

Your Comment

You are replying to: .
captcha