بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زاگرۆس یەکەم فیلمی درێژی خەلیفە لە دوای سێ کورتەفیلم، کاندیدی چوار خەڵاتە لە فێستیڤالەکەدا و دوو نمایشی تایبەتی بۆ دەکرێت.
یەکەم نمایشی ئەم بەرهەمە سینەماییە ڕۆژی پێنجشەممە، کاتژمێر10ی شەو لە هۆڵی مۆڵی ئیمارات دەبێت، هەروەها رۆژی شەممە، کاتژمێر 3ی ئێوارە بە کاتی دوبەی، لە هەمان هۆڵ نمایش دەکرێتەوە.
دەرهێنەری فیلم لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادەیە و فیلمەکەی کاندیدی چوار خەڵاتە، ئەویش خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین ئەکتەری ئافرەتە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment