به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌لال سیلۆ وته‌بێژی پێشووی سوپای دیموکراتیکی سووریا که له‌و هێزانه جیا بۆته‌وه و چووه‌ته تورکیا له چه‌ند پرێس کۆنفڕانس‌دا گوتوویه‌تی: کورده‌کان له‌گه‌ڵ داعش ڕێککه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌زار داعشی له ڕه‌قه بچنه ده‌ره‌وه و ئه‌مریکاش ئه‌و مامه‌ڵه نهێنییه‌ی په‌سه‌ند کردووه.
ته‌لال سیلۆ به ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی وتووه کورده‌کان منیان وه‌کوو وته‌بێژی سوپای دیموکراتیکی سووریا هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی پیشان بده‌ن سوپای دیموکراتیک ته‌نها به کورده‌کانه‌وه نه‌به‌ستراوه و هێزێکی فرهقهومییه له سووریا و به‌نیاز بوون مه‌شرووعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ده‌ست بهێنن.
ڕۆژنامه‌ی تایمز ئیدعای کردووه: ته‌لال سیلۆ ساڵی 2014 پێش ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به کورده‌کانی سووریاوه بکات بۆ پێکهێنانی هێزی سووریای دیموکراتیک هاوکاریی تورکیای کردبوو. سیلۆ هاووڵاتییێکی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگای تورکمانی سووریایه که نێوانی له‌گه‌ڵ تورکیا خۆشه. تورکه‌کان پاڵپشتیی ئه‌ویان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێزێکی هاوپه‌یمانی تورکمانیی سووری له باکووری سووریا پێک بهێنێت به‌ڵام کاتێک ئه‌و داکۆکییه شکستی هێنا هه‌وڵی دا بچێته ڕیزی هێزی نوێی سووریای دیموکراتیکه‌وه و له‌به‌ر پێشینهکهشی وه‌کوو فه‌رمانده‌یێکی باڵای هێزی کوردی سووریا هه‌ڵبژێردرا که به دوژمنی تورکیا ده‌زانرێت.
ئه‌و فه‌رمانده پێشوووهی سوپای دیموکراتیکی سووریا ئیدعای کردووه برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ده‌وری سه‌ره‌کیی بینیوه له پڕچه‌ککردنی کورده‌کانی سووریا و پێکهێنانی هێزێکی نوێ له سووریا له‌ژێر ناوی سووریای دیموکراتیک. که‌سانی نزیک له مهکگۆرکهوه مل به ڕوون کردنه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌وری ناوبراو له پێکهێنانی هێزی سوپای دیموکراتیک و پڕچه‌ک کردنی کورده‌کان ناده‌ن به‌ڵام گوتوویانه قسه‌کانی سیلۆ درۆیه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment