بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروێز ئیسماعیلی، بریکاری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئێران لە کاروباری گەیاندن و راگەیاندن، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر بڵاوی کردەوە، کە رۆحانی رۆژی سێشەممە 12ی ئەم مانگە، بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی لەبارەی قودسەوە دەچێتە ئەستەنبوڵ.
کۆبوونەوەی نائاسایی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی لەبارەی قودسەوە رۆژی چوارشەممە ١٣ی ئەم مانگە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت.
6ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە وتارێکیدا شاری قودسی وەک پایتەختی فەرمیی ئیسرائیل ناساند و بڕیاری دا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس.
بڕیارەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، کاردانەوەی جیھانی لێکەوتەوە و زۆرینەی وڵاتە عەرەبیی و جیھانییەکان دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە.
ھاوکات ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوابەدوای بڕیارەکەی ترەمپ رای­گەیاند پێویستە پرسی قودس لە ڕێی گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینەوە چارەسەر بکرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment