به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری تایبه‌تی هێزه چه‌کداره‌کانی ئاڵمانیای فیدراڵ که به شێوه‌ی مانگنامه و له‌لایه‌ن ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی سوپا و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته بڵاو ده‌کرێته‌وه له دواهه‌مین ژماره‌ی خۆیدا باسی له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له باکووری سووریا کردووه.
له وتارێکی تایبه‌تدا و له‌ژێر ناوی "پاشماوه‌کانی شه‌ڕ"، لێدوانێکی تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا ئه‌نجام دراوه و سلیوا بۆرنێر نووسه‌ری وتاره‌که باس له‌وه ده‌کات سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌ورێکی بنه‌ڕه‌تی و گرینگی بینیوه له ڕزگار کردنی شاری ڕه‌قه.
له گۆڤاره‌که‌دا هه‌روه‌ها ژماره‌یێک وێنه‌ی شه‌ڕڤانانی YPG له کاتی به‌شداری له شه‌ڕی ڕه‌قه بڵاو بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ستار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60105
Your Comment