به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌کر به ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ مانگانه 887 میلیارد دیناری عێراقی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان داوه که بۆ مووچه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌س نییه.
ناوبراو وتیشی: ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی عێراق هۆکاری سه‌ره‌کیی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدایه.
ئه‌مین به‌کر ئاماژه‌ی به‌وه کرد حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ دابین کردنی بودجه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین‌کراوان پێویستی به 887 میلیارد دینار هه‌یه له حاڵێکدا ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ته‌نیا بۆ یه‌ک ساڵ 4 میلیۆن دیناری ته‌رخان داوه و جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بکرێت، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌نانه‌ت ناتوانێت مووچه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی فه‌رمانبه‌ران بدات و هه‌رگیز پشکی خۆی له‌و بودجه‌یه قبووڵ ناکات.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: پارته به‌رهه‌ڵستکاره کوردستانییه‌کان ده‌توانن گوشار بخه‌نه سه‌ر ڕوانگه‌کانی بارزانی به‌ڵام بڕیاری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان دۆخێکی دژواری بۆ ئه‌وان له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان دروست کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment