بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا عەلیاوی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق لە دیدارەکەی ئەم دوواییە لەگەڵ فوئاد مەعسووم سەرکۆماری عێراق بەڵێنی داوە هێزی حەشدی شەعبی شاری تووزخورماتوو چۆڵ بکات.
ناوبراو زیادی کرد: فوئاد مەعسووم لەگەڵ نوێنەری ژمارەیێک لە وڵاتانی بیانی لە بەغدا لەوان باڵوێزی ئەمریکا و بەریتانیا دیداری کردووە و داوای کردووە بۆ چارەسەری کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا دەوری خۆیان ببینن.
عەلیاوی ئاماژەی بەوەش کرد مەعسووم لەگەڵ نووری مالیکیش کۆبووەتەوە و مالیکی لە دەسپێکی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان پشتیوانیی کردووە.
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە ئەگەری دیداری فوئاد مەعسووم و حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: لە ئێستادا عەبادی ئامادەی بیستنی قسەی کەس نییە و سەرۆککۆماریش ناتوانێت فشار بخاتە سەری.
سەرچاوە: بنکەی هەواڵدەریی "بغداد الیوم"
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment