بودجه‌ی 2018ی عێراق خراپترین بودجه‌یه‌ به‌ درێژاییی مێژووی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ تا ئێستا بودجه‌ی 2018ی عێراق خراپترین بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق بووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتووه‌: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ سیاسی کراوه‌ و خراپترین بودجه‌ی مێژووی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌ که‌ له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ تا ئێستا داڕێژراوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئامانجی پڕۆژه‌یاساکه‌ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌ برسێتی بهێڵێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت: له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا هیچ چه‌شنه‌ بودجه‌یێک بۆ نوێ کردنه‌وه‌ی پارێزگا عێراقییه‌ ئازادکراوه‌کان له‌ بنده‌ست گرووپی داعش ته‌رخان نه‌کراوه‌ و بودجه‌یێکی ناعادیلانه‌یه‌ ده‌رحه‌ق هاووڵاتییانی عێراقی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9120

Your Comment

You are replying to: .
captcha