وه‌زیری ناوخۆی تورکیا سه‌ردانی ئێران ده‌کات

به‌شی تورکیا- سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پێوه‌ندیی دیپلۆماتیی نێوان دوو وڵات له‌سه‌ر ته‌وه‌ری شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر سه‌ردانی ئێران ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵه‌کان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاوه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پێوه‌ندیی دیپلۆماتیی نێوان دوو وڵات له‌سه‌ر ته‌وه‌ری شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر سه‌ردانی ئێران ده‌کات.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان ته‌وه‌ری پێوه‌ندیی دیپلۆماتیی سلێمان سۆیلۆ له‌گه‌ڵ تاران گۆڕانکاریی ناوچه‌که‌ و شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر و قه‌یرانی سووریا ده‌بێت.

له‌و سه‌ردانه‌دا عارف چتین فه‌رمانده‌ی ژاندارمی تورکیا و سه‌لامی ئاڵتین ئۆک سه‌رۆک پۆلیسی تورکیاش یاوه‌ری سلێمان سۆیلۆ ده‌بن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ پێش چه‌ند ڕۆژ له‌ هه‌ڵمه‌تێکی تیرۆریستیدا چه‌ند که‌سێک له‌ هێزی سه‌ربازی و ئه‌ندازیارانی ئێرانی هێرشیان کرایه‌ سه‌ر و یه‌ک سه‌رباز کوژرا و 7ی دیکه‌ش بریندار بوون. پاش هێرشه‌که‌ش ئه‌و که‌سانه‌ چوونه‌ خاکی تورکیاوه‌ و داوای یارمه‌تییان له‌ هێزی سه‌ربازیی تورکیا کرد و بۆ دوو نه‌خۆشخانه‌ی قارس و ئیغدیر گوازرانه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ کرا.

سه‌رچاوه‌: تایم تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9119

Your Comment

You are replying to: .
captcha