به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه ئاگاداره‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاندووه: ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه 11ی دیسێمبێر/ 20ی سه‌رماوه‌ز سه‌ردانی تورکیا بکات و له‌و سه‌ردانه‌شدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری سووریا و به‌یتولموقه‌ده‌س باس و گفتوگۆ بکات.
کۆشکی کرملینیش ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و سه‌ردانه‌ی پووتنی پشتڕاست کردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه سه‌رۆکانی هه‌ر دوو وڵات سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی وزه و هه‌ندێک کێشه‌ی گرینگی نێوده‌وڵه‌تیش ڕا ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن.
ئه‌ردۆغان و پووتن ڕۆژی سێشه‌ممه ڕابردوو له میانی گفتوگۆیێکی ته‌له‌فۆنیی خۆیاندا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتن که بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ به فه‌رمی ناسینی به‌یتولموقه‌ده‌س وه‌کوو پێته‌ختی ئیسرائیل لێکه‌وته‌ی نه‌رێنیی ده‌بێت بۆ ئاشته‌وایی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment