بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەحمەد حاجی ڕەشید بە "عین العراق نیوز"ی وتوووە کۆمیسیۆنی داراییی پەرلەمانی عێراق هێشتاکە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیراسە کردنی ڕەشنووسی بودجەی 2018ی عێراق دەستی بە کۆبوونەوە نەکردوووە و ژمارەیێک لە وڵاتان بە مەبەستی زیاد کردنی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی 2018ی عێراق گوشار دەخەنە سەر عەبادی.
ڕەشید زیادی کردوووە: ئەگەر گوشاری نێودەوڵەتی بۆ سەر عەبادی بەردەوام بێت پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات. بەڵام ئەگەر ئەو گوشارانەش شکست بهێنێت ئەوا پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە.
Your Comment