بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووسف محەمەد رای­گەیاند: بەهەموو توانایێكییەوە پشتگیریی هەوڵەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەكات، كە لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی رای­گەیاندووە.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتیشی: شەڕی دژی گەندەڵی، هاوشێوەی شەڕە لە دژی چەكدارانی داعش، بۆیە دەبێت هەموو لایێک پشتگیری بكەن.
یووسف محەمەد داواشی كردووە هەڵمەتەكەی حەیدەر عەبادی هەموو گەندەڵكاران لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و جیاوازی نەكات لە نێوان هیچ كەسێک، لە هەر ئاست و پۆستێكدا بن.
حەیدەر عەبادی ماوەی رابردوو رای­گەیاند: دوای شەڕی داعش دەست بەهەڵمەتێک دەكات، ئەوەش رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵكارانە لە سەرانسەری عێراق.
سەرچاوە: سپۆتنیک
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment