کوردپرێس: له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ڤیان سه‌بری گوتیشی: ئێمه وەک لایه‌نه كوردییەکان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و رێگه یاساییهمان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رێگری بكه‌ین له چه‌سپاندنی ئه‌و یاسایه‌ی كه به بێ ده‌نگی كورد په‌سند كرا.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 12ی ئه‌م مانگه، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگی لایه‌نە شیعه و سوننەکان، سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌ڵستی لایه‌نه كوردییەکان، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بوودجه‌ی ئیتیحادی درا.
یاسا نوێیەکه، رێگه به حكوومه‌ت ده‌دات، بڕی 12 ترلیۆن دینار له ناوخۆ و ده‌ره‌وه قه‌رز بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی عێراق له سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ دابین بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment