بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە راگەیەندراوێکدا، یەکگرتوو، ئەوەی خستووەتە ڕوو: "ئێمە وای دەبینین ئەو بڕیارە ھەڵەیە و دژی ھەموو موسوڵمانانە بەگشتی و بەتایبەتی دژی خەڵکی فەڵەستینە".
یەکگرتوو، پێی وایە، ئەو بڕیارە دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێشە و ئاڵۆزییەکان و ناسەقامگیری کە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەدەستیەوە دەناڵێنێت و دەبێتە ھۆی زیادبوونی توندوتیژی و پێکدادان کە "کۆمەڵە تیرۆریستەکان" ھەوڵی بۆ دەدەن.
"ئێمە داوا لە ھەموو دامەزراوە نێوەدەوڵەتی و رای گشتی جیھانی دەکەین کاربکەن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە ھەڵەیە"یەکگرتوو وادەڵێت.
چوارشەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە وتارێکیدا شاری قودس-ی وەک پایتەختی فەرمیی ئیسرائیل ناساند و بڕیاری دا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لەشاری تەلئەبیب-ەوە بۆ قودس.
بڕیارەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، کاردانەوەی جیھانیی لێکەوتەوەو زۆرینەی وڵاتە عەرەبی و جیھانییەکان دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە.
ھاوکات ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوابەدوای بڕیارەکەی ترەمپ رایگەیاند، پێویستە پرسی قودس لەڕێی گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینەوە چارەسەر بکرێت.
ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئێستا کاتی قەلەقییێکی گەورەیە، دەمەوێت روونی بکەمەوە، ھیچ بەدیلێک نییە بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی، ھیچ چارەسەرێکی دیکە بوونی نییە."
سەرچاوە: خەندان
یەکگرتوو: بڕیاری بەفەرمی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل دژی ھەموو موسوڵمانانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئیدانەی بریاری سەرۆکی ویلایەتەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات، بۆ بەفەرمی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و دەڵێت، ئەو بڕیارە "ھەڵەیە و دژی ھەموو موسڵمانانە بەگشتی و بەتایبەتی دژی خەڵکی فەڵەستینە".

Your Comment