ژماره‌یێکی زۆر له‌ خه‌ڵكی بۆ كاروباری رۆژانه‌یان ڕۆبۆت به‌كار ده‌هێنن

به‌شی ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- كۆمپانیای "مكینسی"ی ئه‌مریكی سه‌رژمێرییێكی ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆبۆته‌كان به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌نجامدانی كاری رۆژانه‌یان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئاماره‌كه‌ 800 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان رۆژانه‌ به ‌جۆرێک له‌ جۆره‌كان سوود له‌ تواناكانی ڕۆبۆت ده‌به‌ستن بۆ ئه‌نجامدانی كاروباری رۆژانه‌یان.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ بۆ ساڵی 2030 ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه ‌و وای لێدێت زۆربه‌ی كاروباری رۆژانه‌ له‌لایه‌ن ڕۆبۆته‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

ئاماره‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ 2% ئه‌مریكییه‌كان ڕۆبۆته‌كان بۆ بواری كشتوكاڵ به‌كار ده‌هێنن كه‌ ئه‌وه‌ به‌ پێشكه‌وتنێكی باش ده‌زانرێت له ‌بواری كشتوكاڵدا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9087

Your Comment

You are replying to: .
captcha