ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ بۆ ئازاد کردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات به‌رده‌وامه‌

به‌شی سووریا- سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ بۆ ئازاد کردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات و به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور به‌ هه‌موو تواناوه‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌ به‌رده‌وام بوونی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ بۆ ئازاد کردنه‌وه‌ی ده‌یره‌زوور له‌ بنده‌ست داعش کردووه‌ و نووسیویه‌تی: ئێمه‌ وه‌کوو سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕای‌ده‌گه‌یێنین به‌رده‌وامین له‌ شه‌ڕی خۆمان دژ به‌ گرووپی تیرۆریستیی داعش. ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ که‌ 9ی سێپتێمبێری 2017 به‌ پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش بۆ ئازاد کردنه‌وه‌ی به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات ده‌ستی پێکردبوو به‌رده‌وامه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا نووسراوه‌: ئامانجی ئێمه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ ئازاد کردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌ن که‌وتوونه‌ته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زووره‌وه‌. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش سه‌رجه‌م ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات ده‌گرێته‌وه‌ و تا سنووری عێراق ده‌کشێت. هه‌روه‌هاش سڵاوی خۆمان ئاراسته‌ی سوپای ڕووسیا ده‌که‌ین که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات مۆڵگه‌کانی تیرۆریستانی داعشیان کردۆته‌ ئامانج و زه‌بری قورسیان له‌و تیرۆریستانه‌ داوه‌.

سه‌رچاوه‌: هاوار نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9084

Your Comment

You are replying to: .
captcha