به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که نه‌یویستووه ناوی بدرکێندرێت، به هه‌واڵده‌ریی شینهوای چینی وتووه: وڵاته‌که‌ی ڕازییه به به‌شداری کردنی هه‌ر گرووپ یان که‌سایه‌تییێکی کوردی سووریا جگه له پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD و YPG) له دانیشتنی قه‌یرانی سووریا و به تایبه‌ت کۆبوونه‌وه‌ی سووچیی ڕووسیا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتووشیه‌تی: ئێستاش که‌سایه‌تییه کورده‌کانی سووریا له قه‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆن له دانووستانی ئاشتیی سووریادا به‌شدارن.
ناوبراو جه‌ختیشی کردۆته‌وه: کورده‌کانی سووریا ده‌بێ پێگه‌یێکیان له هه‌موو هه‌وڵه سیاسییه‌کانی داهاتووی سووریا ببێت به‌ڵام نه‌ک ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه‌ی کورد که به واتای خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به گوشار خستنه سه‌ر دیتران ناوچه‌کانی خۆیان په‌ره پێبده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه تورکه ڕاشی­گه‌یاندووه: ڕووسیا به پێچه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانانی ئه‌ندامی ناتۆی تورکیا به تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریکی، په‌که‌که به گرووپێکی تیرۆریستی نازانێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment