زانایان دڵێکى ده‌ستکردیان له‌ سلیکۆن دروست کردووه‌ و توانای کار کردنى هه‌یه‌

به‌شی ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- چه‌ند زانا و توێژه‌رێکى په‌یمانگای فیدراڵی سویسرا بۆ ته‌کنه‌لۆجیا توانیویانه‌ داهێنانێکى ناوازه‌ بکه‌ن و دڵێکى ده‌ستکرد دروست بکه‌ن که‌ له‌ ماده‌ى سلیکۆن دروستیان کردووه‌ و له‌ شێوه‌دا به‌ ته‌واوی له ‌دڵی سروشتی مرۆڤ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زاناکان پشتیان به‌ ته‌کنه‌لۆجیای چاپی سێ ڕه‌هه‌ندی به‌ستووه‌ بۆ دروست کردنى دڵه‌ ده‌ستکرده‌که‌ و کێشه‌که‌ى نزیکه‌ى ٣٩٠ گرامه‌.

توێژه‌ره‌کان ڕایان‌گه‌یاندووه‌: دڵه‌که‌ هاوشێوه‌ی دڵی مرۆڤ هه‌ر دوو سکۆڵه‌ و گوێچکه‌له‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا دڵه‌که‌ ده‌توانێت ته‌نها ٣ هه‌زار جار لێ بدات و نێو کاتژمێر کار بکات و خوێن بنێرێت هه‌ر بۆیه‌ش زاناکان سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی زیاتری دڵه‌ ده‌ستکرده‌که‌ن تا بتوانێت وه‌ک دڵی مرۆڤ کار بکات له‌ داهاتوودا.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ٢٦ ملیۆن مرۆڤ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان کێشه‌ى دڵیان هه‌یه‌ و له‌م بواره‌دا پێویستییێکى زۆر هه‌یه‌ بۆ دڵی ده‌ستکرد و له‌ کاتى سه‌رکه‌وتنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌ ته‌واوی ده‌بێته‌ داهێنانێکى گه‌وره‌ى مرۆڤایه‌تی.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9042

Your Comment

You are replying to: .
captcha