شه‌پۆلێکی به‌فر و باران ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌گرێته‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- ئیداره‌ی که‌شناسیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕای­گه‌یاند: له‌ پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 15ی سه‌رماوه‌زه‌وه‌ شه‌پۆلێکی بارینی به‌فر و باران ڕوو ده‌کاته‌ ئه‌و پارێزگایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 14ی سه‌رماوه‌ز‌ ئیداره‌ی که‌شناسیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕاگه‌یێندراوێکی ده‌ر کرد و نووسیی: به‌ گوێره‌ی دوایین مودیله‌کانی که‌شناسی پاڵه‌پستۆیێکی بارین له‌ پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ ڕوو ده‌کاته‌ پارێزگاوه‌ و به‌فر و بارانێکی قورس ده‌بارێت و هه‌ڵکردنی بایشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا نووسراوه‌: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ به‌ هۆی کڕێوه‌ و سه‌هۆڵبه‌ندان و ته‌مومژه‌وه‌ له‌ جاده‌کاندا کێشه‌ بۆ شۆفیره‌کان دروست ببێت.

ئیداره‌ی که‌شناسیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا پێشبینی ‌ئه‌وه‌شی کردووه‌: ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ 8 بۆ 12 پله‌ دابه‌زێت و هه‌ر به‌و پێیه‌شه‌وه‌ پێویسته‌ وریای بڕانه‌وه‌ی نه‌وت و غاز و دابین کردنی که‌ره‌سته‌ی گه‌رم کردنه‌وه‌ ببن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9033

Your Comment

You are replying to: .
captcha