به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له وڵاتی ژاپۆن ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی ئاڵزایمه‌ر بوون کۆدێکی ئه‌لێکترۆنی به سه‌ر نێنووکیانهوه ده‌نووسرێت و هه‌ر کاتێک ون ببن به‌و کۆده ده‌دۆزرێنه‌وه.
کۆده‌که هه‌ندێک زانیاریی شه‌خسی و ناسنامه‌یی تێدایه که بریتییه له ناوی نه‌خۆشه‌که، ناونیشانی ماڵ و ژماره ته‌له‌فۆن و ته‌مه‌ن و هه‌ندێک زانیاریی پێویستی دیکه و هێزی فریاگوزاری خزمه‌تگوزاری ده‌توانێت به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه تووشبووی ئاڵزایمه‌ر بگه‌یێنێته‌وه ده‌ست بنه‌ماڵه‌کانیان.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ زیاتر له 700 هه‌زار تووشبووی ئاڵزایمه‌ر له ئێران‌دا هه‌ن و ئه‌و نهخۆشینهش له ئێران و له هه‌موو جیهان ڕوو له زیاد بوونه. هه‌ندێک ئاماری نافه‌رمیش باس له‌وه ده‌که‌ن له هه‌ر 10 که‌سی ئێرانی یه‌ک که‌س تووشی ئاڵزایمه‌ر بووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment