کاردانه‌وه‌ی به داواکاریی قوتابخانه‌یێکی پیرانشار بۆ یارمه‌تیی مادی له بنه‌ماڵه‌ی قوتابیێک پیشان دا و هه‌ر له‌م باره‌وه به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته خودی وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌بێ وه‌ڵام بداته‌وه و چوونکه به‌رپرسی قوتابخانه‌کان به بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له حاڵ و ماڵی قوتابیان بێت داوای کۆمه‌ک و یارمه‌تییان لێ ده‌که‌ن.
ڕه‌سوول خزری وتی: هۆکاری ئه‌م داپه‌ڕه له لایه‌ن قوتابخانه‌کانه‌وه که‌مبوونی بودجه‌ی سه‌رانه‌ی قوتابیانه و ئه‌مه‌ش دژ به ماده‌ی 30هه‌می ده‌ستووره و پێویسته وه‌زیری په‌روه‌رده یه‌ک جار و بۆ هه‌میشه کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: بێگومان کاری ئه‌و قوتابخانه‌یه بۆ دابین کردنی پێداویستیی منداڵان بووه به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و باوکه‌ی که داوای لێکراوه جێگای سه‌رنجه که باسی له بێ‌کاری و داخرانی ده‌روازه سنوورییه‌کان له پیرانشاری کردووه که بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بێ‌کاری له ناوچه‌که‌دا.
خزری ڕای­گه‌یاند: هه‌ر له‌م باره‌وه چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان بووه و هیوادارین چیدی کێشه‌ی له‌م چه‌شنه دووپات نه‌بێته‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ قوتابخانه‌یێکی پیرانشار له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا داوای له باوکی منداڵێک کردووه یارمه‌تیی قوتابخانه بدات و ئه‌ویش له ڕێگای نامه‌یێکه‌وه ده‌ری­بڕیوه کۆڵبه‌ره و سنوور داخراوه و ناتوانێ کۆمه‌ک بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment