به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا ئینچه شاره‌وانی شاری گوزه‌ل باخچه‌ی پارێزگای ئێزمیر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی نیلووفه‌ر ئینجه له به‌رانبه‌ر ماڵه‌که‌ی خۆیدا ته‌قه‌یان لێ‌کرا. هێرشبه‌ره‌کان له ئۆتۆمبێله‌که‌ی شاره‌وانی گوزه‌ل باخچه نزیک بوونه‌وه و سێ یان چوار ته‌قه‌یان لێ کرد که یه‌ک له گوله‌کان له ئه‌ژنۆی مسته‌فا ئینچه‌ی دا و ده‌ستبه‌جێ ته‌قه‌که‌ران له شوێنی ڕووداوه‌که هه‌ڵاتن.
له حاڵێکدا ئه‌و شاره‌وانه‌ی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له نه‌خۆشخانه‌ی کۆلیژی پزیشکیی 9ی سێپتێمبێر له‌ژێر چاودێریی پزیشکیدایه پۆلیس به‌دواداچوونی بۆ دۆسیه‌که و ناسینه‌وه‌ی په‌لامارده‌ران ده‌ست پێکردووه.
کازم جام، سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له ناوچه‌ی گوزه‌ل باخچه به هه‌واڵنێری دۆغانی وتووه: ئه‌مه تیرۆرێکی سیاسی بوو. هه‌ندێک لایه‌ن پێشنیاری نایاسایی‌یان دابوو به‌ڵام شاره‌وان قبووڵی نه‌کردبوو پاشان ئه‌و تیرۆره ڕووی دا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment