به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕێوڕه‌سمی کۆتاییی فێستیڤاڵی میدیاییی ڕێبازی سه‌وز که به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی که‌م ئه‌ندامانه‌وه له هۆتێل زاگرۆسی شاری ئیلام به‌ڕێوه چوو له نێوان کۆی 650 به‌رهه‌می ئه‌و فێستیڤاڵه 10 به‌رهه‌می پاڵێوراو له به‌شی وێنه، ڕاپۆرت و یادداشتدا هه‌ڵبژێردران و به ته‌ندیس و خه‌ڵاتی نه‌ختی ڕێزیان لێ گیرا.
به گوێره‌ی ڕای ده‌سته‌ی داوه‌رانی فێستیڤاڵه‌که فه‌رزاد عه‌لیزاده وه‌کوو وێنه‌گری پاڵێوراو، فه‌ریده زه‌ینی‌وه‌ند له ده‌ڕه‌شاره‌وه و مسته‌فا پوورته‌یموور له ئیلامه‌وه پله‌ی دووهه‌می ئه‌و به‌شه و شاناز په‌روانه له کرماشانه‌وه و پووریا عه‌بدوڵڵاهی له تارانه‌وه پله‌ی سێهه‌می ئه‌و به‌شه‌یان مسۆگه‌ر کرد.
له به‌شی میدیاشدا موجته‌با قه‌یتاسی و حه‌مید حه‌یده‌رپه‌نا له ئیلامه‌وه خه‌ڵات کران و له به‌شی ڕاپۆرت نووسیشدا حه‌مزه عه‌بدوڵڵاهی‌پوور وه‌کوو پاڵێوراوی ئه‌و فێستیڤاڵه خه‌ڵات کرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment