به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارێزگاری ئیلام له ڕێگای دوو حوکمی جیا جیاوه دوو خانمی بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دوو ئیداره‌ی گشتیی پارێزگاریی ئیلام ده‌ستنیشان کرد.
قاسم سوله‌یمانی له حوکمێک‌دا "مه‌ریه‌م شادیوه‌ند"ی وه‌کوو سه‌رپه‌ره‌شتیاری به‌شی کاروباری بنه‌ماڵه و خانمانی ئیداره‌ی پارێزگاریی ئیلام و عه‌هدیه ته‌هماسبی وه‌کوو سه‌رپه‌ره‌شتیاری به‌شی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگا ده‌ستنیشان کرد.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پێشتریش کولسووم خه‌لیلوه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری بنه‌ماڵه و خانمان و عه‌لی مێهرعه‌لی‌زاده به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی ئیداره‌ی پارێزگاریی ئیلام بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment