پشوودرێژیی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا هه‌مبه‌ر بوردومانی کیمیاییی سه‌رده‌شت مه‌زنایه‌تیی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ده‌نوێنێت

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی له‌ دیداری به‌رپرسانی کۆنگره‌ی 12 هه‌زار شه‌هیدی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا وتیان: پشوودرێژی و تاقه‌تی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و هه‌مبه‌ر هه‌ندێک کاره‌ساتی سه‌خت و دژوار وه‌کوو بوردومانی کیمیاییی سه‌رده‌شت پیشانده‌ری مه‌زنایه‌تیی خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی له‌م دیداره‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌ گرینگایه‌تیی به‌رز ڕاگرتنی یاد و ناوی شه‌هیدان و وره‌ی شه‌هاده‌ت فه‌رموویان: نابێت مۆڵه‌ت بده‌ین به‌هۆی هه‌ندێک چه‌واشه‌کاری و درۆ و ده‌له‌سه‌وه‌ یادی شه‌هیدان له‌ به‌رچاومان کۆن ببێت و له‌ بیر بکرێت و چالاکییێک وه‌کوو کۆنگره‌ی شه‌هیدان دژه‌ژه‌حری ئه‌م پیلان و جووڵه‌ ژه‌حراوییه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ڕێزی له‌ به‌شداریی خۆبه‌خشانه‌ی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دوژمنان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه‌ گرت و له‌گه‌ڵ یاد کردنه‌وه‌یێک له‌ چه‌ندین که‌سایه‌تیی به‌رجه‌سته‌ و تێکۆشه‌ری پارێزگا وه‌کوو شه‌هید باکری، خوالێخۆشبوو زه‌کیانی، خوالێخۆشبوو قازی خزری و ئایه‌توڵڵا حه‌سه‌نی وتیان: پشوودرێژی و خۆڕاگریی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و هه‌مبه‌ر هه‌ندێک کاره‌ساتی سه‌خت و دژوار وه‌کوو بوردومانی کیمیاییی سه‌رده‌شت پیشانده‌ری مه‌زنایه‌تیی خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه‌یه‌.

پاشان ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایان‌گه‌یاند: بۆ ناساندنی ئه‌م پارێزگایه‌ زۆربه‌ی جاران ئاماژه‌ ده‌کرێته‌ گه‌شتیاری یان خۆ کێشه‌ و گرفته‌کانی و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ئازایانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ڕووداو و فیتنه‌کان ڕاوه‌ستاوه‌ و ده‌بێ ئه‌م مه‌زنایه‌تی و ئازایه‌تییه‌ به‌ گه‌لی وڵات بناسێندرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8977

Your Comment

You are replying to: .
captcha