دواهه‌مین دۆخی ناوچه‌ ئازاده بازرگانییه‌‌کان له‌ زاری سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه‌

به‌شی ئێران- عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دواهه‌مین دۆخی ناوچه‌ ئازاده‌ بازرگانییه‌کانی شیی کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی لاریجانی که‌ به‌ بۆنه‌ی "ڕۆژی په‌رله‌مان"ه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنی قسه‌ی ده‌کرد سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای ناوچه‌ ئازاده‌کان ڕای‌گه‌یاند: زیاد بوونی ناوچه‌ بازرگانییه‌کان ده‌توانێت یارمه‌تی به‌ باشتر بوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی هه‌نارده‌کردن بدات به‌ڵام ده‌بێ ڕوانگه‌ی ئه‌وانیش گۆڕانی به‌ سه‌ردا بێت.

ناوبراو زیادی کرد: ده‌وڵه‌ت له‌مباره‌وه‌ پڕۆژه‌یاسایێکی ئاراسته‌ کرد که‌ خه‌ریکه‌ له‌ کۆمیسیۆن لێک ده‌درێته‌وه‌. دره‌نگی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مان به‌و بۆنه‌وه‌ بوو که‌ ده‌بوا نه‌خشه‌کانی له‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بکرابا و په‌سه‌ند بکرابا. له‌ په‌رله‌ماندا چه‌ندین بڕگه‌ زیاد کرا به‌ تایبه‌ت له‌ بواری بازرگانییه‌وه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌ تایبه‌ت و ئازاده‌کان کاڵا هه‌نارده‌ ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماکی سه‌ره‌تاییش له‌ ده‌ره‌وه‌ بهێنن لێبورده‌یی باجیان ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ش بۆ گۆڕینی ڕوانگه‌کان به‌ره‌و ئاسانکاریی بازرگانی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8973

Your Comment

You are replying to: .
captcha