بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا رای گەیاند: پێشوازییان لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كردووە، كە بەسەردانێكی فەرمی گەیشتنە پاریس و لەگەڵ سەرۆک كۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن كۆ دەبێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی رۆژی هەینی بەسەرۆكایەتی شاندی هەرێمی كوردستان چووە پاریسی پایەتەختی فەرەنسا و جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە، بڕیارە چەند كۆبوونەوەیێكی تر لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بكەن.
سەفین دزەیی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمیش لەبارەی سەردانەكەو ئامانجی كۆبوونەوەكان لە میانی لێدوانێكی ئاشكرای كرد: كە پرسی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و هەولێر و پاریس و دۆخی ئەمنی و چەند دۆخێكی تر، ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكان دەبن.
سەفین دزەیی راشی گەیاند: سەرۆكی فەرەنسا سوورە لەسەر چارەسەریی كێشەكانی هەولێر و بەغدا و لەو پێناوەشدا دەستی بەهەوڵەكانی كردووە و هەر بۆ ئەو مەبەستەش شاندی هەرێمی بانگهێشت كردووە.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment