نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا کۆ بوووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازییان كرد لە دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق و شاندێكی یاوەری.

کوردپرێس- بەپێی راگەیەنراوێك، لە دیدارەکەدا دوا پێشهاتە سیاسییەكان و بارودۆخی ئەمنی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2018ی عیراق تاوتوێ كراوە.

هەر لە دیدارەكەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان واشنتۆن و هەولێر و پەرەپێدانی زیاتریان لەبوارە جیاوازەكاندا بەشێوەیێك كە لە بەرژوەندیی هەردوولادا بێت خراونەتە بەر باس و گفتوگۆ.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق، تاوتوێ كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوا پێشهاتەكانی ئەو پەیوەندییانە و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكانیان بوووە و جەختیشیان لە دەست پێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جدی لەنێوان حكوومەتی فیدرال و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستووری عیراق دوپات كردۆتەوە.

News Code 8923

Your Comment

You are replying to: .
captcha